ئیسرائیل: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ململانێیەکان کۆتایی دێت
08:14 - 14/06/2025
زەمەن پرێس:
بەرپرسێکی
باڵای هەواڵگری ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی مووشەكی
بالستیكی زیاتر دەدات و ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی هێرشەكەیان، دەشڵێت، “سوپرایزی
زیاترمان بۆ ئێران هەیە و ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ململانێكە كۆتایی پێ بێت”.
بەرپرسێکی
باڵای هەواڵگری ئیسرائیل بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریكیی ڕایگەیاندووە، ئێران هەوڵی
بەدەستهێنانی مووشەكی بالستیكی زیاتر دەدات، ئەوە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وای
کردووە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران.
هەروەها
ئاماژەى بەوەشکردوە، سوپرایزیان بۆ ئێران هەیە، نەک تەنها ئەوەی پێشتر کردوویانە،
بەڵکو سوپرایزی زیاتریش لە ئارادایە.
ئەو
بەرپرسەی ئیسرائیل دەشڵێت: بەشێکی زۆری ململانێکان لەگەڵ تاران دەتوانێت لە ماوەی
چەند ڕۆژێکدا کۆتایی پێبێت و لەو ململانێیانەشدا ئەمریكا پشتوانی ئیسرائیلە و لە
تەنیشتی وەستاوە.
ناوبراو
روونیکردەوە، لە سەرەتایی هێرشەكانیانەوە كە لە بەرەبەیانی دوێنی هەینییەوە بۆ سەر
ئێران دەستی پێ كردووە ٤٠ سیستەمی بەرگری ئاسمانیان کردووەتە ئامانج، هەروەها
یەکەم هێرش کۆبوونەوەی ئەفسەرانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێرانی کردە
ئامانج.