له سبهینێ وه پلهی گهرما دادهبهزێت
04:41 - 13/06/2025
زهمهن - ههولێر
كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەم شەپۆلی چەند ڕۆژی
رابردووەوە ئەمڕۆ بە گەرمترین ڕۆژ دادەنرێت تاوەکو ئێستا.
ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێ لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە
بکات هەر ڕۆژە و بە (1-2)پلەی سیلیزی تاکو ڕۆژی سێ شەممە تا دەگاتە نزمترین ئاست ئەویش
35 و 36 و37 و 37 بۆ هەر یەکێک لە سلێمانی و دهۆک و هەولێر و هەڵەبجە.
بهپێی راپۆرتی شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژ بوو تا
ئێستا لەباشوری گەرمیان قەزای خانەقین بەرزترین پلە تۆمارکرا و گەیشتە 49 پلەی سیلیزی
وەک ئاماژەمان پێدا بوو لە هەندێ ناوچە نزیک دەبێتەوە لە 50 پلە.
ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی دوو شەممەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژەیەک کاریگەری ئەو شەپۆلە
گەرمایە دەکشێتەوە.