فڕۆكه‌خانه‌كان داخران و سه‌رجه‌م حاجیانی هه‌رێم به‌وشكانی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه
04:36 - 13/06/2025
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردرا
سه‌رجه‌م حاجیانی عێراق به‌شێوه‌ی وشكانی بگه‌ڕێندرێنه‌وه شاره‌كانیان و پرۆسه‌كه‌ش
له‌ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم
رایگه‌یاند، "بڕیاردرا سەرجەم حاجیانی عێراق بەشێوەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە شارەکانیان، لەم شەوە پرۆسەکە دەستپێدەکات".
له‌لای خۆیه‌وه، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی
هەرێمی کوردستان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، بڕیاربو سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجیان
به‌رێگای ئاسمانی بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دوای ئه‌م پێشهاته چاوه‌ڕواننه‌كراوه،
سه‌رۆكی شاندی حاجیان شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حه‌ج و عومره‌ی عێراقی
له‌هه‌ماهه‌نگیدان بۆئه‌وه‌ی بژارده‌ی دیكه جێبه‌جێبكرێت كه سه‌رجه‌میان به‌رێگای
وشكانی بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
وتیشی، "بریاربو له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا هه‌مو حاجیان به‌رێگه‌ی ئاسمانی
بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان دواخرا".