سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان: سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ین
04:34 - 13/06/2025
زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان
سەرۆكایەتی هەرێمی
كوردستان بڵاویكردەوە؛ سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ئێران و به‌كارهێنانى
هێزى سه‌ربازى ده‌كه‌ن و داواش لە كۆمەڵكەی نێودەوڵەتی دەكات كه كاردانه‌وه‌ى خێرا
و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ پەرەنەسەندی پشێوی و ئاڵۆزییەكان بكات.
سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى
ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا
ده‌كات و ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه
هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،
روبه‌ڕوبونه‌وه و رێكارى سه‌ربازى، ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات، له‌م كاته هه‌ستياره‌دا،
ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و
كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا
زووتره رێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه بگيرێت.