بهس لە تاران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلهوه شهوی رابردوو 78 کەس کوژراون
04:38 - 13/06/2025
زهمهن – ههوالهكان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر
کورە ئەتۆمییەکان و دامەزراوە زانستییەکان لە تەواوی ئێران دەستی پێکرد و تا ئێستاش
هێرشەکان بەردەوامن بێ ئەوەی ئێران هیچ وەڵامێکی ئیسرائیل بداتەوە.
هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دەنگی تەقینەوەی بەرز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەمەدان
دەبیسترێت، تا ئێستا ئیسرائیل هیچ شوێنێکی ئێرانی بە پارێزراوی نەهێشتووەتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی دەست پێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل،
قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی و نان و خواردن لە ئێران دروستبووە و هاووڵاتییان
دووچاری دڵەڕاوکێی زۆر بوونەتەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی
کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان
کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد
باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون
عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.