بەپەلە.. لە چوارقوڕنە زاوایەک خەسووی خۆی کوشت
03:05 - 31/05/2025
زەمەن _ ڕاپەڕین
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: زاوایەک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری؛ خەسووی کوشتووە و سێ کەسی دیکەشی بریندارکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، مستەفا رەسووڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین، ئاشکرایکرد، لە چوارقوڕنەی سنووری ڕانیە، پیاوێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری؛ خەسووی کوشتووە و سێ کەسی دیکەشی بەسەختی بریندار کردووە.