32 کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی: ڕۆژانی جەژن بەتەواوی فێنکە

02:07 - 01/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایکرد، ڕۆژانی جەژن لەزۆرینەی ناوچەکان هەست بەفێنکەیەتی تەواو دەکرێت، ئەگەری خۆڵبارین بۆ ڕۆژانی جەژنو عەرەفە لەئارادانیە و خۆڵبارین نیه.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بە ''زەمەن''ـی ڕاگەیاند: لەسبەی دووشەممەوە شەپۆلێکی تری خۆڵبارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە بۆ بەشێک ناوچە چڕ دەبێت و بۆ بەشێک ناوچەش کەمتردەبێت تاڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت ئەویش بەهۆی گۆڕانو چالاکی جوڵەو ئاڕاستەی با لە خۆرئاوا و باشوری خۆرئاواوە بەتایبەت خۆرئاواوەو هێنانی خۆڵبارین لەبیابانەکانی نێوان عێراقو سوریا.

ئاماژەی بەوەشدا، پلە کانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان داده بەزن سبەی  بەڕێژەی ٣ تا ٤ پلەی سیلیزی و سێشەممەو چوارشەممەش تا شەممەش ٢ تا ٣ پلەی تر دادەبەزن لەناوچە جیاوازه کان.

 هاوکات، ئەو شارەزایەی کەشناسی باسی لەوەشکرد،  لە ڕۆژی چوارشەمەموە و کۆتایی هەفتەوە بەتایبەتی ڕەشه با بای ( باکوری خۆرهەڵات ) چالاک دەبێتەوە لەزۆرینەی ناوچەکان بەخێرایی ٣٠ تا ٥٠کم لەسەعاتێکدا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک درێژە کێش دەبێ و بەردەوام دەبێت ناو بەناو وە چوارشەمەش و له مەودای ڕەشەبایەکەش لەهەندێ ناوچە ئەگەری هەورە بروسکە و بارانی کەمی کاتی لە ئارادایە.

سەبارەت بەڕۆژانی جەژن، شاڵاو هیدایەت وتی: ڕۆژانی جەژن یەکەم ڕۆژ بەهۆی چالاکی زیاتری بای کوری خۆرهەڵات لەزۆرینەی ناوچەکان هەست بەفێنکەیەتی تەواو دەکرێت تایبەت ئەو ناوچانەی بایەکەیان بەسەردا چالاکە شاخاوی و نیمچە شاخاوی زیاتر بۆ ڕۆژانی دواتر ی جەژنیش ئەم فێنکیەتیە بەلاوازی بەردەوامە ئەگەری خۆڵبارین بۆ ڕۆژانی جەژنو عەرەفە لەئارادانیە و خۆڵبارین نیه.

وتیشی: لەدوای ڕۆژانی جەژنەوە دوباره پلە کانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەشێوازی بەرچاو بەرز دەبنەوەو بەفەرمی گەرمای هاوینی دەست پێدەکات کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی وەرزی گەرمی زەریای هیندی دەست بەچالاکی دەکات .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن