بە بڕیاری حکومەت كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخرێن
06:19 - 01/06/2025
زەمەن پرێس:
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا کە لەمەو دوا كۆمپانیاكانی فۆرێكس و
دراوە دیجیتاڵییەكان دابخرێن و لیژنەیەکیشی بۆ ئەوە مەبەستە پێکهێناوە.
لە
بڕیارێكی نوێدا، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان
بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێكدەهێنرێت.
بەپێی
نوسراوێکی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم
ئاگادار كراوەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی نووسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق،
تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی
(فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان.
ئاماژە
بەوەشکراوە، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت،
بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كار
دەكەن.
هـ.ح