36 کوردستان

تەنها لە هەفتەیەکدا تورکیا 128 جار تۆپبارانى هەرێمی کوردستانى کردووە

01:36 - 31/05/2025

زەمەن:-

 

 ڕێکخراو سی پی تی دەڵێت: لە هەفتەی رابردوودا توركیا ١٢٨ جار تۆپبارانى هەرێمی کوردستانى کردووە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی هەرێمى کوردستانی رێكخراوی سى پى تى ئەمریکى رایگەیاند، لە ٢٤ى ئایارەوە سوپای تورکیا ٨٣ جار هێرشیکردووەتە سەر چیای نزارکێ، لە سنووری شارەدێى شیلادزێ لە شارۆچکەى ئامێدی.
دەشڵێت، لە هەفتەی رابردوودا، سوپای تورکیا ٤٥ جار تۆپبارانی گوندەکانی بەری گارەى لە سنووری شارەدێى دێرەلوک لە شارۆچکەى ئامێدی کردووە.

ئەوەشى روونکردووەتەوە، " لە هەفتەی رابردوودا، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 128 هێرش و هیچ هاونیشتمانییەک نەبووەتە قوربانى، بەڵام بەردەوامی تۆپبارانەکان بوونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتووانی سنووری شارۆچکەى ئامێدی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن