313 عیراق

راگەیەندراوێک لە وەزارەتى دارایى عێراقەوە لەبارەى خانەنشینان

07:12 - 21/05/2025

زەمەن - عێراقى

 

وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەى خانەنشین دەکرێن دەبیت تەمەنى 60 ساڵى تەواو بکەن ئینجا خانەنشین بکرێن.

 

وەزارەتى دارایى عێراق راشیگەیاندووە، فەرمانگەى یاسایی وەزارەتى دارایی عێراق لە 19ـی ئایار نووسراوێکى گشتاندووە بۆ سەرجەم دامەزراوەکانى دەوڵەت و تیایدا ئاماژەى بەوە داوە کە ئەو فەرمانبەرەى خانەنشین دەکرێت پێویستە تەمەنى 60 ساڵانى تەواو کردبێت، نەوەک تەمەنى 59 ساڵ بێت و ببێتە 60 ساڵ یەکسەر خانەنشین بکرێت. 


هەروەها دەڵێت، ئەگەر فەرمانبەرەکە لە یەکى ئایارى 1965 لەدایک بووبێت، پێویستە لە یەکى ئایارى 2025 خانەنشین بکرێت، بەوپێیە پێویستە فەرمانبەرەکە دەبێت 60 ساڵ تەمەنى تەواو کردبێت. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن