بەفەرمانی سەرۆکی هەرێم ناحیەیەکی نوێ پێکهات
03:32 - 22/05/2025
زەمەن _ کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هێنانە کایەی ناحیەی ئیلینجاخی ئیمزا کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایە و دامەزراندنی ناحیەی ئیلینجاخ وەک ناحیەیەکی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، واژۆ کردووە.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، به ناحیه‌بوونی ئیلینجاخ خزمه‌ت به گونده‌کانی ناوچه‌که ده‌کات و توانای پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌که، ئاسانتر ده‌کات.