196 کوردستان

بەپەلە.. وەزارەتی دارایی عێراق: پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم نەماوە و مووچە نانێرین

07:12 - 28/05/2025

زەمەن - کوردستانی

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ هەرێم تەرخانی دارایی بۆ موچە نەماوە.

سۆران عومەر راشیگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ٢٨/٥/٢٠٢٥ بەنوسراوی ژمارە ١٤٥٠٢ دەربارەی موچەی مانگی (٥) حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە گوایە تەرخانکراوی دارایی هەرێم 12.67 لەیاسای بودجەی سێ ساڵیی کۆتایی هاتووە.

دەشڵێت، ئەمەشی بەوجۆرە هەژمارکردووە هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ حساب کردووە لەگەڵ ئەوەی کەناردویەتی بۆ هەرێم.

هەروەها راشیگەیاندووە، ئەمەش پێشهاتێکی تازەیەو ساڵی ڕابردوو بۆ بودجەی ٢٠٢٤ بەغدا لە مانگی ١٠ ئەمە ڕویدا ئەمساڵ بۆ بودجەی ٢٠٢٥ لە مانگی ٥ ئەمە بەهەرێم دەڵێت!

سۆران عومەر دەڵێت، ئەم بابەتە پێویستی بەهەڵوێستەو کێشمەکێشی نوێ هەیەو موچەی ٨ مانگی خەڵک دەخاتە بەردەم مەترسی، داهاتی نەوت کەهەرێم بردویەتی و نادیارەو داهاتی ناوخۆش کە ١/٥ ی گەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا موچەی ٨ مانگی ئایندەی خستۆتە بەردەم گەورەتری مەترسی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن