بۆ مەلەکردن و کات بەسەربردن چوو بەڵام تەرمەکەیان هێنایەوە
07:30 - 28/05/2025
زەمەن - کوردستانى
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سنوورى کەرکوک، مێرمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵ لەکاتى مەلەکردندا خنکا، لەماوەیەکى کورتدا تیمە فریاگوزارییەکان تەرمەکەیان دەرهێنایەوە.
منداڵەکە ناوى ئەیاد خەڵەف هیلالە و لەدایکبووى ساڵى 2009ـیە و دانیشتووى گەڕەکى یەکى ئازارە لە کەرکوک، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکى بۆ کاتبەسەربردن چوون بۆ مەلەکردن، بەڵام لەکاتى مەلەکردندا خنکاوە.
دواى سێ کاتژمێر گەڕان بەدوایدا، تەرمەکەى دۆزراوەتەوە و رادەستى خێزانەکەى کراوەتەوە.