زەمەن هۆکارى دابەزینى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات
06:59 - 28/05/2025
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ دووشەممە، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 140,650 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 140,900 دینار بوو.
مامەڵەکارێکى دراو لە بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراوى هەولێر بە زەمەنى راگەیاند، ناجێگیرى و بەرزى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بۆ زیادبوونى خستنەڕووى دۆلار دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە، ئەوەش وایکردووە خستنەڕووى دینار کەمتربێت.
هەروەها رایگەیاند، ئێستا نرخەکان لە بەغدادەوە بەخێرایى گۆڕانکارییان بەسەردرێت، سەرەتا دۆلار لە بەغدا دەشکێ دواتر لە هەرێمى کوردستان.