وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی لیستی مووچەی مانگی پێنج بڕیاریدا
04:52 - 24/05/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سبەی لیستی مووچەی مانگی پینج ڕەوانەی بەغداد دەکرێ و شاندێکی تەکنیکیى دارایی هەرێمیش دەچیتە بەغداد بۆ بەهەماهەنگى لەگەڵ دارایى عێراق، وردبینیى تێدا دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: "وردبینیى لیستى مووچەى مانگى ئایار ئەمڕۆ شەممە (٢٤ی ئایار) لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان تەواو دەکرێت، پاش تەواوبوونى سبەى ٢٥ـى ئایار رەوانەى بەغداد دەکرێت".
باسی لەوەشکردووە، ، وەک هەموو کاتێکى دیکە شاندێکى تەکنیکیى وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەچنە بەغداد تاوەکو وردبینییەکان لەگەڵ دارایى عێراق تەواو دەکەن، ئەوکات دەگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، رۆژى ٢٢ـى ئایار بڕى ٥٠ ملیار و ٥٢٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینارى وەک داهاتی نانەوتیی ناوخۆ بۆ بەغداد ناردووە و ١٨ـی ئەم مانگەش راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسانی ناردووە.