20 کوردستان

نرخی بەنزین زیاتربەرز دەبێتەوە

02:35 - 05/03/2026

زەمەن_هەوال

 

 نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزتر بووە و لیتری نزیکەی 50 دیناری خرایە سەر.

 قایمقامی سلێمانی دەڵێ، بەهۆی دۆخەکەوە لە سەرچاوەکەیەوە گران بووە. سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر رایدەگەیێنێت، لە 47 بەنزینخانە بەنزینی حکومی دابەش بە 750 دینار دابەش دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ی ئاداری ٢٠٢٦، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی کواڵیتی بەرز لە بەنزینخانەکانی هەولێر لە ٨٥٠ بۆ ٩٠٠ دینارە، لە سلێمانی لیترێک بە ٩٢٥ دینارە.

هاوکات، فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت، ڕایگەیاند: "ئاگاداری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینین، کە هۆکار جەنگە لە ناوچەکە و بەنزینیش لە سەرچاوەکەیەوە بەرز بووەتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پێش جەنگ نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر لەنێوان ٨٠٠ بۆ ٨٢٥ دینار بوو، لە سلێمانی ٨٧٥ دینار بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن