غازی ماڵان بە ئەلکترۆنیکرا
03:50 - 07/03/2026
زەمەن_هەواڵ
بڕیارە لەرێی پسوولەی تایبەت دەست بكرێت بە دابەشكردنی غازی ماڵان، ئەوەیش بۆ رێگرییە لە گرانبوونی نرخەكەی.
ئەمڕۆ شەممە، ٧ی ئاداری ٢٠٢٦ لەرێی بەرێوەبەرایەتی سووتەمەنی هەولێر، بریکارەکانی غاز ئاگادارکرانەوە، سبەی دەست بە رێكارەكان دەكرێت بۆ دابەشكردنی غازی ماڵان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی.
دەشڵێت: هەتا چوارشەممە سەرجەم رێكارەكان تەواو دەكرێن كە ئەوانەی خۆیان لەو سیستەمە تۆمار كردووە غازیان پێدەدرێت، ئەوانەشی تا ئێستە خۆیان تۆمار نەكردووە پێویستە پەلە بكەن لە خۆ تۆمار كردن لە سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ ئەوەی ئەوانیش غازیان پێبدرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە مانگانە دوو بتڵ غاز دەدرێتە ماڵان.