لە سنوورى دهۆک شەڕە و سێ کوژراو هەیە
09:12 - 13/05/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمشەو دەورووبەرى کاتژمێر 8:30 لە ناحیەى کەڵەکچى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان لەبارەى رووداوەکە قسەى بۆ میدیاکان کردووە و دەڵێت، کەسێک برایەکی خۆی و دوو ژن برای خۆی کوشتووە.
بە گوتەی قایمقامی شێخان، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.