هەواڵێکی ناخۆش بۆ دانیشتوانی سلێمانی
03:47 - 23/04/2025
زەمەن _ سلێمانی
بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی کەمی باران بارینەوە کە تەنها سەدا ٦٠ی بارانی پارساڵ باریوە، ئەمەش کاریگەری لەسەردابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان دەبێت لە وەرزی هاویندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاشکرایکرد، بەهۆی کەمی بارینی بارانەوە کە لەسەدا ٦٠ی پار بارانباریوە، ئەگەرچی پاریش وەک پێویست باران نەباری بوو بەڵام لە چاو ئەمساڵد باشتر بوو، لە هەندێک شوێن ئاستی ئاوی بیرەکان زۆر دابەزیوە و لە هەندێک شوێنی دیکە وشکیان کردووە، هەندێک کانیاو وشکی کردووە، هەندێک کارێز ئاوی تیا نەماوە، بەو هۆیەوە پێدانی ئاو لە وەرزی هاویندا کەمدەکات.
وتیشی" ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دابەزیوە، بەڵام ئەو پڕۆژانەی ئاوی خواردنەوە بۆ سلێمانی دابین دەکەن بەردەوامن لە دابینکردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان، بەڵام کەمی بارانبارین کاریگەری خۆی دەبێت بەتایبەت لە وەرزی هاویندا".
بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، "لە قەزاو ناحییەکاندا لە ئێستاوە هەستمان بە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو کردووە، بۆیە لێرەوە بە دەرفەتی دەزانین داوا بکەین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر هێڵ و بودجەی زیاتر بۆ سێکتەری ئاو دابین بکەن".
هاوکات، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی باسی لەوەشکرد، "لە قەزاو ناحییەکاندا لە ئێستاوە هەستمان بە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو کردووە، بۆیە لێرەوە بە دەرفەتی دەزانین داوا بکەین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر هێڵ و بودجەی زیاتر بۆ سێکتەری ئاو دابین بکەن".