124 جیهان

فراکسیۆنەکەی ئەردۆغان پرۆژەیاسای بەجەژن ناساندنی نەورۆزی بردە پەرلەمان

03:39 - 15/04/2025

زەمەن:-

 

 پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی دەڵێت: لەپێناو دیاریکردنی 21ی ئازار وەک جەژنێکی فەرمی و پشوو، "پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای جەژن، جەژنە نەتەوەییەکان و پشووە فەرمییەکان"ی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە.

ئەمڕۆ سیشەممە، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، سەرکان بایرام، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان دەکات، لە کاتی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای جەژن، جەژنە نەتەوەییەکان و پشووە فەرمییەکان پشتیوانیان بن و لە بەرژەوەندی پڕۆژەیاساکە دەنگ بدەن.

پەرلەمانتارەکەی ئاکپارتی لەبارەی هەوڵەکەیانەوە دەڵێت، دیاریکردنی ئەم رۆژە وەک جەژن، لە ئاست چاوەڕوانییەکانی خەڵک و هێنانەئارای ئاشتیی لە تورکیا، هیوا و ئاواتی هەمووانە.

ئەمەلەکاتێکدایە، هەوڵەکانی دیاریکردنی نەورۆز وەک جەژن و پشووی فەرمی لە تورکیا، وەک بەشێک لە هەنگاوەکانی ئەو پرۆسەیە تەماشا دەکرێت کە ماوەی چەند مانگێکە سەبارەت بە پرسی کورد سەریهەڵداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن