" تا پێنجشەممە مووچەی تەواوی عێراق و هەرێم دابەشدەکرێت"
04:09 - 23/03/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
لەمڕۆە تا ڕۆژی پێنجشەممە 27ی ئازار، مووچەی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان
دەدرێت.
ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، شێروان دووبەردانی بە میدیای پارتی وتووە:
“لە دارایی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، لەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی هەموو
فەرمانگە و دامەزراوەکانی عێراق و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کرد: “ئەگەر وردبینییش بەهۆی جەژنەوە تەواو نەبێت،
مووچەی هەموو مووچەخۆران و فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەدرێت”.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، دەگەڕێنەوە بەغدا و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ناردنی
مووچەی هەرێمی کوردستان دەکەن، وتیشی: “لیستی مووچە ڕێکوپێکە و کێشەی نییە و دەبێ ڕێکارەکانی
تەواوکردنی تەمویلیش بکرێ و بنێردرێت”.
بۆ مووچەی مانگی ئازار، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان داوای
نزیکەی 958 ملیار دیناری کردووە.