529 کوردستان

کوڕە گەورەکەى خالیدى خولەسور روونکردنەوە لەسەر کێشەى براکەى دەدات

08:23 - 18/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

شاهۆ خالید خولەسور، کوڕی گەورەی کۆچکردوو خالیدی خولەسوور، سەبارەت بە کێشەی تەقەکردنی برایەکی لە کافتریایەکی سلێمانی دەڵێت، پلان بۆ داڕێژراو نەبووە و هەڵچوونێک بووە و تەقەکەریش رادەستی یاسا کراوە.

 

راشیگەیاندووە، ئەوەی ڕوویداوە بەهیچ شێوەیەک کارێکی پلان بۆ دانراو نەبووە و پێشینەی نەبووە، نە من و نە هیچ کەسێکی تر لە براکانم و خانەوادەکەم ئاگاداری نەبووین، بەڵکو هەڵچوونێکی کتوپڕی نێوان دوو کەس بووە.

 

گوتووشیەتى، ئێمە نفوز و پێگەی جەماوەری و ژیانمان لەم شارە و سنوورەکەیەتی، چۆن دەکرێ و دەگونجێت دژایەتی بکەین.

 

هەروەها دەڵێت، ئێستا یەکلاییکردنەوەی ئەو دەمەقاڵەیەی ڕوویداوە لای یاسایە، ئێمەش بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە یاسا دەکەین و تاوەکو ئەوپەڕی هاوکار دەبین، هەر لە شەوی ڕووداوەکە کە کەسێک وەک تەقەکەر دەستنیشان کرابوو، ڕادەستی یاسا و لایەنە ئەمنییەکان کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن