1815 کوردستان

پیاوێک لەبەرئەوەى سەرانەى نەداوە کوژرا باوکى پێنج منداڵە

06:53 - 17/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک، پیاوێک کە خاوەنى پێنج منداڵە، لەبەرئەوەى سەرانەى نەداوە بە چەند کەسێک، کوشتوویانە.

 

بەگوێرەى زانیارییەکان، رووداوەکە لە گوندى تۆڵکى سنوورى پارێزگاى کەرکوک روویداوە، کوژراوەکە ناوى هانا عەدنانە و تەمەنى 39 ساڵە باوکى پێنج منداڵە، شەوى رابردوو چەند کەسێک هەڕەشەیان لێکردووە و ئەمڕۆ کوشتوویانە.

 

پۆلیس دەڵێت، کوژراوەکە کەسارەى بەردشکاندنى هەبووە، سێ کەس چوونەتە سەرى و داواى سەرانەیان لێکردووە، ئامادە نەبووە بیانداتێ، ئەمڕۆ کوشتوویانە. 

 

دواى رووداوەکە کوژراوەکان هەڵاتوون و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن