590 کوردستان

تەرمی ژنێک دۆزرایەوە پۆلیس دەڵێ خنکێندراوە

06:25 - 13/03/2025

زەمەن - کوردستانی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنووری ناحیەی کەڵەک لە دهۆک دۆزرایەوە. پۆلیسی ناوچەکە دەڵێت، خنکێندراوە و فڕێدراوەتە رووبارەکەوە.
 
قایمقامی قەزای ئاکرێ لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، تەرمی ژنەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دۆزراوەتەوە، پۆلیسی کەڵەک بە هاوکاریی بەرگریی شارستانیی قەزای خەبات تەرمی ژنەکەیان لە رووبارەکە دەرهێناوەتەوە.
 
بەپێی بەڵگەکانی پۆلیس، ژنەکە بەر لەوەی فڕێبدرێتە رووبارەکەوە، تەلی ئاسن لە ملی ئاڵێندراوە و خنکێندراوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، دەموچاوی ژنەکە شێواوە، لەبەرئەوەی تەرمەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو ئاوەکەدا ماوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن