یەکێتی و پارتی پەنجا بەپەنجا پۆستە ئیدارییەکانی کەرکوک دابەشدەکەن
10:21 - 26/07/2019
ئیبراهیم عەلی
زەمەن – هەولێر
دوای ئەوەی رۆژی ١١ی ئەم مانگە پارتی و یەکێتی رایانگەیاند. لەسەر کاندیدکردنی ته‌یب جه‌بار وەک پارێزگاری کەرکوک رێککەوتوون، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی، ره‌خنه له شێوازی ئەو رێککەوتنە دەگرێ سەبارەت بە كاندیدی پارێزگاری كه‌ركوك.
جوان زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بە “زەمەن”ی راگەیاند: پارتی و یه‌كێتی به‌ناوی لیستی برایهتییەوە ناوی ته‌یب جه‌باریان ئاشکراکرد، له‌كاتێكدا لیستی برایه‌تی ته‌نیا له پارتی و یه‌كێتی پێكنه‌هاتووه. سه‌ره‌تا دەبوو له لیستی برایهتییەوە رێککەوتن بکرایە له‌سه‌ر پارێزگار، بۆ ئه‌وه‌ی لیستی برایه‌تیش بتوانێ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوك گفتوگۆ بكات تا ئه‌و كه‌سه ببێ به نوێنه‌ری ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك”.
سەبارەت بە دەنگدانی یەکگرتوو بە تەیب جەبار ئەگەر بۆ دەنگدان هێنرایە ئەنجومەنی پارێزگا، جوان زەنگەنە وتی: “بەدڵنیاییەوە دەنگی پێدەدەین، بەڵام گلەییەکە لەوەیە کە پێشتر بۆچوونی ئێمەش وەرنەگیراوە”.
رێککەوتنی پارتی و یەکێتی
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست “زه‌مه‌ن” كه‌وتووه. پارتی و یه‌كێتی سەبارەت بە کەرکوک، رێککەوتنێكی شه‌ش خاڵییان ئیمزا كردووه کە تەنیا کاندیدی پارێزگاریان لەو رێککەوتنە ئاشکرا کردووە.
سهرچاوهكەی “زەمەن” روونیکردەوە، یه‌كێك له مەرجەکانی پارتی بۆ رازیبوون بە قبوڵکردنی تەیب جەبار، ئەوەیە کە ته‌واوی پۆسته ئیدارییەکانی پارێزگای كه‌ركوك، له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌دا به‌شێوه‌ی په‌نجا به په‌نجا دابه‌ش بكرێن.
ئەمە لەکاتێکدا هێشتا دیار نییە ئەو پۆستانەی بە دەست کوردەوە بوون، لە داهاتوودا چۆن دابەش دەکرێنەوەو چەندیان بەر کورد دەکەون.
كامه‌ران كه‌ركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر پشكی پارتی، دەڵێت: ئەوەی تائێستا لەنێوان پارتی و یەکێتیدا کراوە لەسەر کەرکوک، تەنیا رێککەوتنی سیاسییە.
كامه‌ران بۆ “زەمەن” وتی: “دوای رێککەوتنە سیاسییەکەی پارتی و یەکێتی، ئینجا شتی نوێ دێته ئاراوه کە ئه‌ویش رێککەوتنە لەسەر پۆستە ئیدارییه‌کان، ده‌بێ پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دوو ئاست رێکبکەون، یه‌كێكیان له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر پۆسته ئیدارییه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی دووه‌میش ده‌بێ لیستی برایه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان رێککەوتنێك بكات. دەبێ بزانین چۆن ده‌توانین ئه‌و پێكهاتانه رازی بكه‌ین”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا راشکاوانە دەڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌توانین له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب رێکبكهوین، ئه‌وا رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه لیستی برایه‌تی به‌ته‌نیا پارێزگاری كه‌ركوك هه‌ڵبژێرێت گوێ به رێكکه‌وتن نه‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عەرەب‌و توركمان، ئەگەر ئەمەش بکرێ ئەوا ته‌وافوق و رێكکه‌وتنی نێوان پێكهاته‌كان ده‌شكێ، به‌م كاره‌ش كێشه‌كان هێنده‌ی تر ئاڵۆز ده‌بن و چاره‌سه‌ریان زەحمەت دەبێ.
سەبارەت بە دووبارە دابهشكردنەوەی پۆسته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌شێوه‌ی په‌نجا به په‌نجا لەنێوان یەکێتی و پارتی، جوان زەنگەنە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا وتی: “كورد ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی پێشتر هه‌یبووه، دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. ساڵانی پێشتر هه‌ڵه كراوه له دانانی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كاندا، ده‌بێ ئیداره‌ی كوردی به‌هه‌مان نه‌فه‌سی پێشتر كار نه‌كات، به‌ڵكو هه‌وڵی ساڕێژبوونی برینه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی هه‌بوون ئیتر نەچینەوە بەلایاندا”.