وێنە.. مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمى هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا
10:38 - 24/11/2024
زەمەن - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، تەرمى زاهیر عەبدوڵا لە گۆڕستانى کەسنەزان لە شارى هەولێر بەخاکسپێردرا.
زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەندی بواری سینەما و دراما و ئەکتەرى ناسراو و دیارى شارى هەولێر و کوردستان ئێوارهی دوێنێ شهممه له شاری ههولێر بههۆی نهخۆشی شێرپهنجهوه كۆچی دواییكرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایک بوە و لە ساڵی ١٩٧٢بۆ یەکەمجار بەشداریی شانۆگەرییەکی کردوە بەناوی "ئەنجامی پووڵپەرستی".
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ئهو هونهرمهنده كۆچكردوه بەشداریی دەیان شانۆگەری، دراما و فیلمی سینەمایی کردوە.
هاوکات ساڵی ٢٠١٩ کتێبێکی بیرەوەریی بڵاوکردەوە بەناوی "تەیراوە هەربە پیاسە" کە تیایدا باسی سەردەمی منداڵی خۆی دەکات تا رۆژی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١و لەو کتێبەدا هەوڵی داوە واقیعی ژیانی خۆی بنوسێتەوە.