136 کوردستان

شاسوار عەبدولواحید: سودانى بەڵێنی دا لە نزیکترین کاتدا کێشەى مووچە چارەسەر بکات

09:03 - 13/11/2024

زەمەن - کوردستانى

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق باسیان لە پرسى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان کردووە، سودانى بەڵێنى داوە لە داهاتوویوکى نزیکدا کێشەى مووچە چارەسەر بکات.

 

شاسوار عەبدولواحید گوتیشى، سودانی پێی وتوون لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێمیش چارەسەر دەکرێت.

 

راشیگەیاند، لەگەڵ سودانی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمیان تاوتوێ کردووە، سودانی باسی لەوەکردووە کە گرنگە شەرعیەت بۆ هەرێم بگەڕێتەوە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و تا ئێستا لایەنەکان رەتیان نەکردووەتەوە. وتیشی، "با پارتی و یەکێتی خۆیان حکومەت پێکبهێنن گەر بۆیان دەکرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن