مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی حکومەتەوە بڵاوکردەوە
12:30 - 31/10/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان دەڵێت: هەڵبژاردن تەواوبوو و کاتی ئەوەیە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت بکرێت
لەنێوان لایەنەکان
هەر لە پەیامەکەدا ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی
داهاتوو دەبێت لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگە
بێت.
باسی لەوەش کرد، شانازی بەوەوە دەکەن کە هەڵبژاردن لە کەشێکی
ئارامدا بەڕێوەچووە کە زۆر کەس پێشبینییان کردبوو کێشە رووبدەن و تا رادەیەک کە هەڵبژاردنیش
نەکرێت.
هەروەها دەڵێت: دەبێت بە جدی رێگری بکرێت لەو کارە نایاساییانەی
دەکران، وەکو دروستکردنی کارخانەی مادەی هۆشبەر، بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، یان
تیرۆر و لادان لە یاسا. دەبێت سنوورێک بۆ ئەم شتانە دابنرێت.