ڕاگەیەندراوێک لە کەشناسییەوە
12:11 - 31/10/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی
بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسى و بومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤،
ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەناوچەکانی ناوەراست و
رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییە
سنوورییەکان، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت: سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور
دەبێت و ئەگەری کەمێک نمە بارانی کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی
گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
باسی لەوەش کردووە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند
دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 7 بۆ 9 کم دەبێت.