627 عیراق

سبەینێ پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە دەنگ لەسەر سێ پرسى گرنگ دەدرێت یەکێکیان تایبەتە بە کورد

06:58 - 28/10/2024

زەمەن - عێراقى

 

سبەى سێشەممە 29ى تشرینى دووەم پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاساى گرنگ دەدرێت کە یەکێکیان تایبەتە بە کورد.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى پەرلەمانى عێراق، سبەینێ لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاساى هەموارى بارى کەسى دەدرێت کە شیعەکان پشتیوانى دەکەن و پێویستى بە دەنگى کورد و سونەکانە بۆئەوەى پەسەند بکرێت، هەروەها پرۆژەیاساى لێبوردنى گشتى دەنگى لەسەر دەدرێت، ئەم پرۆژەیاسایە سونەکان پشتیوانى دەکەن لەبەرئەوەى زۆربەى زیندانییەکان سونەن و سونەکانیش پێیانوایە زۆربەیان بە نایاسایى دەستگیرکراون، بۆ ئەمەیان پێویستە شیعە و کورد لە پەرلەمان دەنگى لەسەر بدەن و پەسەندبکرێت.

 

پرۆژەیاساى سێیەم تایبەتە بە گێڕانەوەى ئەو موڵک و ماڵە داگیرکراوانەى کە بەهۆى چەند بڕیارێکى ئەنجومەنى پێشووى سەرکردایەتى شۆڕش دەستیان بەسەرداگیراوە، ئەمەیان لە بەرژەوەندى کورد و تورکمانە، پێویستە شیعە و سونەکانیش دەنگى لەسەر بدەن و لە پەرلەمان تێپەڕێندرێت.

 

شایەنى باسە دوێنێ لە پەرلەمانى عێراق بەهۆى دروستبوونى گرژى لەنێوان لایەنە سیاسییەکات هیچکام لەو پرۆژەیاسایانە دەنگیان لەسەر نەدرا، سبەینێ جاێکیکە کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەمان پرس بەڕێوەدەچێت و ئەگەر هەیە ئەمجار هەرسێکیان بە یەک پاکێج دەنگیان لەسەر بدرێت بۆئەوەى جارێکیکە گرژى دروستنەبێت و هەرسێ پرۆژە یاساکە تێپەڕێندرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن