698 عیراق

شەهیدانی پێشمەرگە دەخرێنە سەر بەغداد

11:31 - 28/10/2024

زەمەن:-

 

 ڕۆژنامەی سەباح  وردەکاری سودمەندبوونی کەسوکاری شەهیدانى پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەی سەباح لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لەزاری عەبدولئیلاهـ نائیلى، سەرۆکی دەزگاى شەهیدانى عێراق بڵاویکردووەتەوە، هەمواری یاساى دەزگاى شەهیدان ماف و ئیمتیازاتەکان هەموو ئەو پێشمەرگانەش دەگرێتەوە، کە لە دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن، لەبەر ئەوەى ئەو پێشمەرگانە لە کاتى ئەرک و رووبەڕووبوونەوەى داعش لە پارێزگاکانى کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین و پارێزگاکانى دیکە شەهیدبوون، بەڵام تائێستا مامەڵەیان بۆ نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەمڕۆوە کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەتوانن مامەڵەکانیان لاى ئەوان تەواوبکەن.

هەروەها ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەنێوان دەزگاکەیان و وەزارەتى شەهیدانى هەرێمى کوردستان هەماهەنگی هەیە بۆ ئەو مەبەستە، و ٩٠٪ـى ئەوانەى بەشەهید ناویان تۆمارکراوە لەسەردەستى رژێمى بەعسی هەڵوەشاوەدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن