131 کوردستان

ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور

10:01 - 10/10/2024

زەمەن - 
پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەینێش نزم دەبنەوە نە بەرز، بەڵکو کەشێکی جێگرە و تەنیا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.

ئەمرۆ پێنجشەممە بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەر وەک خۆیان دەبەن بەڵام ئەوەی کە دەبینرێت و دیاری کراوە لە بەزریدا دەمێننەوە و بەرزترین پلە گەرمیانە بە 37 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 25 پلە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 10.10.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 33 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 37 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن