ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێ کەوتەوە
02:50 - 09/10/2024
زەمەن - کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی
کەلار – مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان نزیک ناحیەی قۆرەتو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە
رویداوە.
هەروەها دەڵێت: دوو کەس بە سەختی برینداربون، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەکێک
لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەش کردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبوی ساڵی (1976)ـە
دانیشتوی قەزای کەلارە و شۆفێری تاکسییە.