سوودانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات
02:12 - 01/10/2024
زەمەن - عێراق
سوودانی فەرماندەی
گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لەوەزیرى ناوخۆ دەکات، لێکۆڵینەوەیەکى
خێراو بهپهله لەهێرشى موشەکى بۆ سەر فڕۆکەخانەى بەغدا بکەنو لە 48 کاتژمێردا ئەنجامەکەى
ڕابگەیهنن.
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،
محەممەد شیاع سودانی، وەزیرى ناوخۆى ڕاسپاردوە لێکۆڵینەوەیەکى خێراو بهپهله بکەن
لەبارەى ئاراستەکردنى ژمارەیەک موشەکى کاتیۆشا لەناوچەى عامرییەى بەغداوە کە شەڕى
رابردوو لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارەکە کەوتنەوە.
ئەمەش دوای ئەوە
هات، شەوی ڕابردوو دوو موشەکى کاتیۆشا ئاراستەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا
کران، بەگوێرەى میدیاى فەرمیی عێراق یەکێک لەو موشەکانە لەپارکی تایبەت بەفەوجى
دووى هێزەکانى دژەتیرۆر کەوتوەتە خوارەوەو موشەکەکەى دیکەش بەر گۆڕەپانێکى نێو فڕۆکەخانەى
نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتوەو هیچ زیانێکى گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکە، داواى لەوەزیرى ناوخۆ کردوە لەماوەى 48 کاتژمێردا کەمتەرخەمانى ئەو
ڕوداوە دەستنیشانبکرێنو ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان ڕابگەیهنن.