دوو رۆژ پشوو قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێم
04:19 - 01/09/2024
زەمەن _هەرێمی کوردستان
سودانی بڕیاریدا به قهدهغهكردنی هاتوچۆ له تهواوی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ماوهی دوو رۆژ بۆ ئهوهی سهرژمێریی گشتیی ئهنجام بدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بەپێی راگەیەنراوی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئهنجوومهنی باڵا بۆ دانیشتووان بە سەرۆكایەتی محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ سێیەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا و چهند بڕیارێكی لهبارهی سهرژمێریی گشتیی عێراق دهركرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سودانی بڕیاری داوە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووهم (مانگی11)ی 2024، لهههموو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە قهدهغهی هاتووچۆ بكرێت بۆ ئهوهی سهرژمێریی گشتیی بهڕێوه بچێت.
دەقی بڕیارەكان:
–چارەسەرکردنی داواكارییەكان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاهێنانی کارمەندانی ئامار بۆ پڕۆسەی سەرژمێری.
-پاڵپشتیکردنی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پڕۆسەی ئاماری لەڕێگەی ئامادەکردنی هۆڵەکانی خوێندن بۆ مەشق و ڕاهێنان، هەروەها سەنتەری لاوان لەڕێگەی وەزارەتی لاوان و وەرزشەوە.
–خێراکردنی گواستنەوەی پێداویستییە داراییەکان و تەرخانکردنەکان بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەی سەرژمێری.
–میوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان.
– لێکۆڵینەوە لە هەموارکردنەوەی یاسای پەروەردە ژمارە 118ی ساڵی 1976، هەروەها پشتگیریکردنی دەستەی جێبەجێ كردن بۆ بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە پارێزگاکان و دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆی