کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج
08:34 - 18/07/2024
زەمەن - عێراقى
کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باشووری بەغدا کرایە ئامانج و تەقینەوەکان تا ئێستا بەردەوامن و تیمەکانی بەرگریی ناتوانن بگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی لیوای 42ی حەشدی شەعبی لە باشووری بەغدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج و تا ئێستا تەقینەوەکان بەردەوامن، بەهۆیەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن نزیکی شوێنی ڕووداوەکە بکەونەوە.