چیا نەوشیروان مستەفا لەسەر بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی لە تارانە
10:39 - 10/07/2024
زهمهن – ههرێمی كوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە
لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران چیا نەوشیروان مستەفا بە سەرۆکایەتی
شاندێک بەشداریکرد لە مەراسیمی (40) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی قەرارگایی ڕەمەزان
لە تارانی پایتەختی ئێران.
لە مەراسیمەکەدا
سەردار سەلامی بەرپرسی سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی قەرارگای ڕەمەزان
و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم كه بریتی بوون له پارتی و یهكێتی و
كۆمهڵ و یهكگرتوو و سۆسیالیست و چهند لایهنێكی دیكهو بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە
ئامادەیبوون.