ئۆتۆمبێلەکانتان داپۆشن ئەگەری تەرزە هەیە
12:28 - 29/10/2026
زەمەن_هەواڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/10/2026، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەی هەینی، ڕایگەیاندووە: "لە ئەنجامی بەردەوامیی حاڵەتی ناجێگیری کەشوهەوا، سبەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان زۆربەی کات بە نیمچەهەوری دەمێنێتەوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارەش لە بەشێکی ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک، زاخۆ، سۆران و ڕاپەرین، ئەگەری دروستبوونی کەڵەکەهەوری برووسکاوی و تاوەبارانی مامناوەند و دەبێت، لە هەندێك شوێنیشدا تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت."