211 عیراق

سودانی بەڵێنیداوە چارەسەری مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بکات

04:20 - 10/07/2024

زەمەن _ عێراق

سودانی بەڵێنیدا چارەسەری مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مووچەکانیان خەرج بکرێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٤،  د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوەتەوە و تاوتوێی چارەسەکردنی کێشەی نەناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەئەمنییەکانیان کردووە.

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، داوایان لەسەرۆکوەزیران کردووە، ئەو ناوانەی لە لیستی هێزەئەمنییەکان کێشەیان تێدایە، جێ بهێلدرێن بۆ دیوانی چاودێریی دارایی تاوەکو وردبینی تێدا بکات و ئەو ناوانەشی کە وردبینی تێیدا کۆتایی هاتووە و کێشەی نییە، مووچەکانیان خەرج بکرێت.

 

هەروەها شاخەوان عەبدوڵا وتیشی: سودانی بەڵێنی داوە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنیەکان چارە بکرێت و مووچەکانیان ڕەوانە دەکرێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن