366 کەلتور

کتێبی (پرسە پەروەردەییەکان)

03:35 - 02/05/2024

کولتووری زەمەن

ئەم کتێبە دوانزەیەمین کتێبی نوسەر ومامۆستا (ڕەووف محەمەد ئالانی)ە کەپێکهاتووە  لە چەندین بابەتی پەروەردەیی و دیاریکردنی  چەندین  کێشە و گرفتی  پەروەردە و دانانی ڕێگەی  چارەسەر بۆ ئەو گرفتانە، بۆ هەر بابەتێک نوسەر نمونەی بەرجەستە کراو و ڕاستی دیاریکردووە، بەدواداچوونی بۆ کردوون، لە ناو بابەتەکانی کتێبەکە ئەمانە خراونەتەڕوو ( ئەرکی پەروەردە و پاراستنی  شکۆی  مامۆستایان، پرسە پەروەردەییەکان، پەوەردە و هاندان بۆ خوێندنەوە، پەروەردە خەونێکی زڕاو، پەروەردە ونەهێشتنی ڕق وکینە، پەروەردە و کەسێتی تاک، وێرانکردنی پەروەردە، دەستی حیزب لە پەروەردەدا، بازرگانیکردن لە پەروەردەدا، پەروەردە و متمانە، پەروەردەی ڕەخنەگرانە، کەسێتی مامۆستا لە پەروەردەدا، بایکۆتی خوێندن و بێباکی حکومەت، پەروەردە وگیانی بەرپرسیارێتی، نەمانی متمانە و بایکۆت، ڕۆڵی پەروەردە ونەهێشتنی شەرمکردن....) ئەمانە وچەندین بابەتیتر لەدوتوێی ئەم کتێبەدان، کتێبکە بەقەبارەی مامناوەند و ژمارەی لاپەڕەکانی (١٨٤) لاپەڕەیە، ژمارەی سپاردنی (١٢٧٨) ی ساڵی ٢٠٢٤ ی کتێبخانە گشتیەکانی وەرگرتووە.  دەکرێ مامۆستایان و لایەنی پەیوەندیدار سوود لەم کتێبە وەربگرن و بیکەنە سەرچاوەیەک بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە، وەک لە ژێرناونیشانی کتێبەکەدا هاتووە و نوسراوە (ئاوڕێک لە ڕابردوو، هانگاوێک بۆ داهاتوو).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن