ئهنجامی پشكنینهكان لهسهر كوژرانی سهرۆكی ڤاگنهر ئاشكرا كرا
04:57 - 27/08/2023
"زەمەن"
پشکنینی بۆماوهیی، گیانلەدەستدانی
سەرۆکی گروپی تایبەتی "ڤاگنەر"ی ڕوسی یڤگنی پریگۆژینیان پشتڕاستکردەوە،
بەپێی لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕوسیا کە ئەرکی چاودێریکردنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان
پێدراوە، ڕۆژی چوارشەممە لەناو فڕۆکەکەدا بووە.
لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا
ڕایگەیاند: پشکنینی بۆ ماوەیی سەلماندی کە ناسنامەی ئەو دە کوژراوەی کە تەرمەکانیان
لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆكهكه دەرهێنراوە لەگەڵ لیستی سەرنشین و ئەندامانی تیمی
فڕۆکەوانیدا یهك شته.
لەگەڵ پریگۆژین لەناو
گەشتەکەدا ٦ هاوڕێی بوون، لەنێویاندا یاریدەدەرەکەی دیمیتری ئوتکین و تیمی فڕۆکەوان
كه سێ كهسبوون و فڕۆكهوانهکە و یاریدەدەرەکەی و میوانێك.
فڕۆکەکە لە مۆسکۆوە بەرەو
سانت پترسبۆرگ دەڕۆیشت و لە ئاسمانەوە بەسەر ناوچەی تڤێردا کەوتە خوارەوە.
وردەکارییەکانی ئەوەی
کە بەڕاستی چی ڕوویداوە تا ئێستا ناڕوونە، پرسیاری ئهوه دەوروژێنرێت کە ئایا ڕووداوەکە
بەڕێکەوت بووە یان کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوە.
میدیاکانی ڕوسیا ڕۆژی
پێنجشەممە ڕاپۆرتیان دا، کە دەسەڵاتدارانی ئەمنی لێکۆڵینەوە لەو گریمانەیە دەکەن کە
ئامێرێکی تەقەمەنی لەناو فڕۆکەکەدا هەبووە.
کوشتنی پریگۆژین لە ئێستادا
کۆمەڵێک پرسیار لەبارەی چارەنووسی گروپی ڤاگنهر لە قۆناغی داهاتوودا دەوروژێنێت .