186 جیهان

ماچێك ئیسپانیا ده‌هه‌ژێنێت

01:02 - 26/08/2023

"زەمەن"

ماچه‌كه‌ له‌ خۆشی به‌ده‌ستهێنانی نازناوێك كرا، به‌ڵام شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌بوو، خه‌ڵك نازناوه‌كه‌ی بیرچوه‌وه‌ و ئێستا باس باسی ماچه‌كه‌یه‌.

لویس روبالێس، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیالی ژنان له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، ماچێكی قوڵی جنێفەر هێرمۆسۆ خانمە یاریزانی هەڵبژاردی ئیسپانیا كرد، ئه‌مه‌ش بێ كاردانه‌وه‌ تێنه‌په‌ڕی.

دوای فراوانبونی كاردانه‌وه‌كان، ڕۆژی هەینی، روبالێس ڕەتیکردەوە دەستلەکاربکێشێتەوە و ڕایگەیاند، ماچەکە "لەخۆوە، دوولایه‌نه‌و  دڵخۆشکەرانه‌ و به‌ڕێککەوتن بووە"، لەکاتێکدا یاریزانەکە ڕایگەیاندووە کە ئەوە بە ڕێککەوتن نییە و هەستیکردووە "دەستدرێژی کراوەتە سەر".

ئەو یاریزانە پاڵپشتی حکومەتی ئیسپانیا هه‌یه‌، به‌ڵام ناتوانێ روبالێس لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئیدانەی ئەو کارەی کردووە و ڕایگەیاندووە، ده‌چنه‌ دادگای وه‌رزشی.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا یەکێتی تۆپی پێی ئافرەتانی ئیسپانیاوە، ئەو 23 یاریزانەی کە پێکهاتەی براوەی جامی جیهانی بوون لەنێویاندا هێرمۆسۆ هه‌یه‌ ڕایانگەیاندووە کە یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ناكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی روبالێس لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

هێرمۆسۆ لە هەمان لێدواندا ئاماژەی بەوەشکردووە، ماچەکە بە ڕەزامەندی نەبووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە کە وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، لە هیچ کاتێکدا ڕەزامەندیم لەسەر ماچەکەی نەبووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو دەگرنەبەر و ده‌یسه‌لمێنن كچه‌ یاریزانه‌كه‌ درۆ ده‌كات.

ئاماژەی به‌وه‌شكراوه‌ له‌ژێر حكومی یاسا، ڕاستی و بەڵگەکان، بۆچوونەکان پووچەڵ دەکەنەوە و درۆ لە دادگادا پووچەڵ دەکرێتەوە، فیدراسیۆنەکە بەیاننامەکەی هاوپێچ کردووە لەگەڵ چوار وێنەی مەراسیمی دابەشکردنی مەدالیاکان و ڕایگەیاندووە، ئەوان ڕاستی قسه‌كانی ڕوبالێس نیشان دەدەن.

هه‌روه‌ها میکێل ئایسیتا، وەزیری رۆشنبیری و وەرزشی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه‌ ئەوە بە ئاشکرا توندوتیژی سێکسی دژ بە ژنانە، بەهیچ جۆرێک قبوڵکراو نیە، سەرجەم سزا وەرزشی، قانونی و ئەخلاقیەکان لەسەر لویس روبالێس جێبەجێدەکرێن و لێخۆشبوون نیە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن