دوای كوژرانی پریگۆژین.. وهزیری بهرگری ئۆكراینا گاڵته به هێزهكانی ڤاگنهر دهكات
10:16 - 26/08/2023
"زەمەن"
وەزیری بەرگری ئۆکراینا ڕایگەیاند، گروپی چەکداری
ڤاگنەری ڕوسیا هێزی خۆی له دهستداوه، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی یهڤگنی پریگۆژین،
فەرماندەکەیان لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا لە نزیک مۆسکۆ.
ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ بە ڕۆژنامەی فیڵت ئام سۆنتاگی
ئەڵمانی- ی وتووە : "بەڕاستی گروپی ڤاگنەر نەماوە کە ساڵێک لەمەوبەر وەک هێزێکی
شەڕکەری گرنگ بوو" و ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو گروپە شکاوە ".
وەزیرەکە هەروەها پێی وایە مردنی پریگۆژین ڤلادیمێر
پوتینی سەرۆکی ڕوسیای لاواز کرد .
ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ، لە بەشێک لە چاوپێکەوتنێکدا
کە ڕۆژنامەکە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی دهکاتەوە، وتی: "ئهم ڕووداوه بە جیهانی
نیشان دا ئەگەر پوتین ڕێککەوتن لەگەڵ کەسێک بکات و دواتر ڕێککەوتنەکە بشکێنێت، ئەوە
مانای وایە متمانەی پێناکرێ".
لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا قسە و باسێکی زۆر لەسەر ئەگەری
تێوەگلانی کرێملین لە کوشتنی پریگۆژین بڵاوکرایەوە، دوای ئهوهی ڕۆژی چوارشەممە،
کاتێک فڕۆکەیەکی تایبەت کە لە مۆسکۆوە بەرەو سانت پترسبۆرگ دەڕۆیشت، کەوتە خوارەوەو سهرۆكی
گروپی ڤاگنهر و 9 كهسی دیكه گیانیان له دهستدا.
پوتین پریگۆژینی بە "خیانهتكار" زانی،
دوای یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، کە بە گەورەترین تەحەدای
دەسەڵاتی سەرۆکی ڕوسیا لە دوای هاتنە سەرکارییەوە سەیر دەکرا.
بەڵام پریگۆژین لە بیلاڕوسیا دوای یاخیبوونەکە
لە ڕێککەوتنێکدا کە مۆسکۆ ڕایگەیاندبوو لەلایەن مینسکەوە بە نێوەندگیری بووە، لێبوردنی
پێدرا.
ڕۆژی هەینی کرێملین ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە
ئەگەری تێوەگلانی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا هەیە و ڕایگەیاندووە کە ئەوە
"درۆیەکی پاکە".