وهزیری نهوت له رێگای بهخاكسپاردنی باوكی، ئهمڕۆ خوشكێك و كچێكی و شۆفێرو پاسهوانێكی گیانیانلهدهستدا
12:07 - 25/08/2023
زهمهن - عێراقی
لە دوای گەڕانەوەیان
لە بەخاکسپاردنی تەرمی باوکی وەزیری نەوتی عێراق، کەسوکارەکەی توشی رووداوی هاتووچۆ
بوون و بەهۆیەوە خوشکێک و کچێکی وەزیری نەوت گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی (25ی ئابی 2023) ، سەرچاوەیەکی ئەمنی وردەکاری نوێی دەربارەی ئەو
پێکدادانە ئاشکرا کرد کە بووە هۆی گیانلهدهستدانی کچ و خوشکی وەزیری نەوت دوای ئەوەی
لە ناشتنی باوکی وەزیر گەڕابوونەوە.
سەرچاوەکەی ئهمنی بە "بەغدا تودەی"ی ڕاگەیاند "ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر
ڕێگای خێرایی نێودەوڵەتی بهغداد بهسڕا، بووه، کە خوشک و کچی وەزیر و شۆفێری
ئۆتۆمبێل و پاسهوانێكی گیانی لەدەستدا، جگە لە سهرنشینی پێنجەم لە دۆخێکی کە گومان
دەکرێت ئهویش لهخێزانی وەزیر بێت."
باسم محەممەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان لە پرسەنامەیەکدا نووسیویەتی: "دڵگرانین بە هەواڵی گیانلەدەستدانی کچ و خوشکی بەڕێز حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت کە لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا."
بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە ئەو ئۆتۆمبێلەی کچ و خوشکی وەزیری نەوتی تێدابوون لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەرە و ژمارەی حکومیی پێوەیە.
دوێنێ پێنجشهممه باوكی "حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوتی عێراق کۆچی دوایی کردووە، بهوهۆیهشهوه سەردانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ کاتێکی نادیار دواخراو.