کەشتی ئاسمانی ڕوسی لونا-٢٥، خۆی کێشا بە مانگدا و پارچە پارچە بوو
08:09 - 20/08/2023
"زەمەن"
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی
فیدراڵی ڕوسیا (ڕۆسکۆسمۆس)، بڵاویکردەوە کە کەشتی ئاسمانیی ڕوسی لونا-٢٥ خۆی کێشاوە
بە مانگدا و پارچە پارچە بووە.
ڕۆسکۆسمۆس لە ڕاگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە کە دوێنێ پەیوەندی لەگەڵ لونا-٢٥ پچڕاوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
باس لەوە کراوە لە ئەنجامی شیکارییەکان دەرکەوتووە کە لادان لە حساباتی هەندێک
پارامیتەردا هەبووە و هاتووە؛ "بەو هۆیەوە کەشتیە ئاسمانییەکە چووەتە خولگەیەکی
حساب نەکراوەوە و خۆی کێشاوە بە ڕووی مانگدا و پارچە پارچە بووە". هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا
باس لەوە کراوە کە لە ڕێگەی کۆمیسیۆنێکی تایبەتەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکۆڵدرێتەوە.
لونا-٢٥، ڕۆژی ١١ی
ئاب، لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی ڤۆستۆچنی کە پێنج هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی
مۆسکۆوە دوورە، بە مووشەکی Soyuz 2.1b ڕەوانەی بۆشایی
ئاسمان کرا.
ڕوسیا لە ساڵی ١٩٧٦ەوە
تا ئێستا، پلاندادەنێت بۆ نیشتنەوەی نەرمی لونا-٢٥ لەسەر مانگ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی
زانستی.