201 کوردستان

دوو دەرمانخانە لە شاری ھەولێر داخران

09:02 - 25/05/2023

زەمەن - هەولێر

 پاش بەدواداچوونی لیژنەی باڵای چاودێری دەرمان لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییان دوو دەرمانخانە لە شاری ھەولێر داخران بە ھۆکاری پابەندنەبوون بە نرخی سەر ستیکەر و فرۆشتنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو.

 بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدا بەھاوڵاتییان چاوکراوەبن لە ھەبوونی ھەر حاڵەتێکی سەرپێچی و نەخوازراو لە کاتی کڕینی دەرمان و تیمەکانمان ئاگاداربکەنەوە لە رێگای ژمارە تەلەفۆنی (07502356000).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن