محهمهد سودانى و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی كۆبونهوه
10:35 - 20/05/2023
55 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق
و ئۆکراینایان کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی
عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوانی لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی کۆمکاری
عەرەبی کە لە سعودیە بەڕێوەچوو، لەگەڵ زێلێنسکی کۆبووەتەوە.
بهپێی راگهیهندراوهكه، لە میانی
کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و شێوازەکانی ئاراستەی
هاوکاری لەو بوارانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا دەکەن، باسکران.
لەبارەی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیاوە،
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردووەتەوە کە پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە
پشت بە هەنگاوی دیپلۆماتی ببەسترێت و دەرفەت بەدیاڵۆگ بدرێت لەپێناو گەیشتن بە
چارەسەریەکی ئاشتیانە و بەرپابوونی ئاشتی و ئارامی و دوورکەوتنە لە ئاڵۆزی زیاتر.
لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی
ئۆکراینا، پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان بە هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات و
شێوازەکانی پتەوکردنی لەبوارە جیاجیاکان روونکردەوە و بانگێهێشتی سەرۆکوەزیرانی
عێراقی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئۆکراینا بکات.
هاوکات ستایشی رۆڵی سەرەکی عێراقی
کرد و هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا بەرزنرخاند.