لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتێک لە بارەی نەوت و موچەوە ئامادە دەکەن
03:46 - 12/06/2019
"زەمەن"
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کێشەی نەوت
و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەکردووە.
هەریەکە لە پەرلەمانتاران، ئەحمەد حەمە رەشید و جەمال کۆچەر و شیروان میرزا و هۆشیار
عەبدوڵا ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و
ڕایگەیاند "لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راپۆرتێک ئامادەکراوە تیایدا ئەنجامەکانی بانگێهێشتی وەزیری دارایی و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ لیژنەی دارایی خراوەتە ڕوو ، راپۆرتەکە گوزارشت لە رای لیژنەی دارایی دەکات . سەبارەت بە کێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت تیایدا چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان"
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی
ئەو چوار پەرلەمانتارە کوردەدا هاتووە "ئێمە هەر چوارمان تەئکیدمان کردەوە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بە شیوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حکومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر. وا بریارە لە دانیشتنی سبەی پێنج شەممە ئەو راپۆرتە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.