هۆکارى داخرانى دەرمانخانەی سەروەران راگەیەنرا
05:22 - 01/04/2023
170 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەرمانخانەی سەروەران بەهۆی هەرزان فرۆشتنی دەرمانەوە
دانەخراوە، بەڵکوو بەهۆی فرۆشتنتی دەرمانی ماوەبەسەرچوویەو لەلایەن تیمەکانیانەوە
داخراوە.
ئەمڕۆ شەممە هونەر شێروانی،
بەرپرسی پشکنینی دامەزراوە ناحکومیەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی لەسەر
هەرزان فرۆشتنی دەرمان، هیچ دەرمانخانە و دامودەزگایەکی ئەهلی سزا نەداوە و نەیداوەتە
دادگا، "ئەم قسانە پرۆپاگەندەی ئەو لایەنانەن کە لەلایەن تیماکانی وەزارەتەوە
سزا دراون و دەیانەوێت خۆیان لە سەرپێچییەکانی وەزارەتی تەندروستی بدۆزنەوە."
وتیشى، دەرمانخانەی سەروەران بەشێوەیەکی هەرزان دەرمانی
نەفرۆشتووە، بەپێی ئەو داتایانەی لە بەردەستماندان لەماوەی رابردوودا، لە ساڵانی
2021 و 2022ـش دەرمانخانەکە لەلایەن لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ و تیمەکانی سەر بە وەزارەتی
تەندروستییەوە بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی ماوە بەسەرچوو و قاچاخەوە سزادراوە.
هونەر شێروانی ئاماژەى
بەوەشکرد، دەرمانخانەکە ژمارەیەک دەرمانی فرۆشتووە، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی
کوردستانەوە بوو هاووڵاتییان دابیندەکران، لە کاتێکدا کڕین و فرۆشتن بەو جۆرە دەرمانانە
بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بووە.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ
شەممە، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،
"دەرمانی قاچاغ و تەزویر نەک دەبێت بە هەرزان بفرۆشرێت و بدرێتە هاووڵاتی، بەڵکوو
دەبێت دەستی بەسەردابگیرێت و خاوەنەکە و ڕێڕەوی هاتنەکەشی دەستبەسەر بکرێت."
لە راگەیاندراوەکەدا
هاتووە: تەنها لە یەکێک لە بابەتەکانی دەرمان بە بڕی 4٫500 چوار هەزار و پێنج سەد
پاکەتی قاچاغ و تەقلید (تەزویر) دەستی بەسەرداگیراوە، جگە لە چەندین جۆر وبڕی گەورەی
دیکەی دەرمانی دزیاری حکومی لە عێراق کە پێویستە بەخۆڕایی لە نەخۆشخانەکان بدرێت کەچی
دەهێنرێت و دەفڕۆشرێتەوە بە هاووڵاتییان.