ئاگادارییەک لە حەج و عومرەى هەرێمەوە
04:51 - 01/04/2023
181 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی حەج و
عەمرەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 19 هاوڵاتی مامەڵەی حەجییان تەواو نەکردوە و ژمارەی
مۆبایلەکانیان داخراوە و ئەگەر ئەم کەسانە دەناسن بەزووترین کات ئاگادارییان
بکەنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە لە
ئاگادارییەکدا داوا دەکات ئەو هاووڵاتیانەی کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە کە
ژمارەیان 19 کەسە بەزووترین کات سەردانی نووسینگەی حەج و عومڕەی هەولێر بکەن بە
مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
دەشڵێت، ماوەی چەندین رۆژە لە رێگەی ژمارە
مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییەکان بەردەست
نین بۆیە داواکارین لە هەر کەسێک کە ئەم ناوانەی خوارەوە بناسێت یان خزم و
کەسوکاری نزیکیان بن بە زووترین کات ئاگادارییان بکەنەوە چونکە دواکات بۆ
تەواوکردنی مامەڵەکانیان رۆژی سێشەممەی دهاتوو دەبێت.